لە سێ ڕۆژدا ٣٢٠ ھەزار کەس لە بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بوون

2021-12-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە سێ ڕۆژدا ٣٢٠ ھەزار کەس لە بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند، پێش ساڵی نوێ لە ئینگلتەرا ڕێکاری توندتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا جێبەجێ ناکەن.

ھەرچەندە سەرەتای ئەم ھەفتەیە لە سکۆتلەندا و وێڵز و ئێرلەندای باکور، ڕێکاری نوێ بەسەر چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و سنووردارکردنی گردبوونەوەی ھاووڵاتیان جێبەجێ کرا، بەڵام ساجد جاوید وەزیری تەندروستیی بەریتانیا ڕایگەیاند، ھەمان ئەو ڕێکارانە لە ئینگلتەرا جێبەجێ ناکرێت، بەڵکو چاودێری ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن دەکەن و ھیچ ڕێکاری نوێ بێ دیراسە جێبەجێ ناکەن.


ئەوە لە کاتێکدایە ئامارەکانی کۆرۆنا بە تایبەت تووشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆن لە بەریتانیا زیادیانکردووە، تەنھا لە سێ ڕۆژدا ٣٢٠ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبووانیش ١٢ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.