تەندروستی جیھانی: بۆ کۆتاییھێنان بە کۆرۆنا دەبێت ٧٠٪ی دانیشتووانی جیھان ڤاکسین وەربگرن

2021-12-27   |  
کۆرۆنا تەندروستی جیھانی ڤاکسین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"تیدرۆس ئەدھانۆم" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیھانی دەڵێت، دەبێت ٧٠٪ی دانیشتووانی جیھان بکوترێن بۆ کۆتاییھێنان بە کۆرۆنا.

"تیدرۆس ئەدھانۆم" لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، دەبێت کۆتایی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بھێنن، ئەوەش لەڕێی ھەماھەنگی ھەموو وڵاتانەوە دەکرێت و دەبێت ٧٠%ی دانیشتووانی جیھان بکوترێن بۆئەوەی کۆتایی بەو ڤایرۆسە بھێنرێت. 
بە وتەی "ئەدھانۆم"، تا ئێستا زیاتر لە ٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆزی ڤاکسین بەکارھاتووە و بەوەش ژیانی ملیۆنان کەس رزگارکراوە، جەختیشیکردەوە لە گرنگی پەیڕەوکردنی دادپەروەری لە دابەشکردنی ڤاکسین بەسەر وڵاتە دەوڵەمەند و ھەژارەکان بە یەکسانی.
لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ەوە جیھان دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتەوە و تا ئێستا کۆتایی نەھاتووە و چەندین گۆڕاوی ڤایرۆسەکە دروستبووە، تا ئێستاش بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیھانی زیاتر لە ٢٨٠ ملیۆن کەس لە جیھاندا دووچاری ڤایرۆسەکە بوون.