نرخی یەک بتکۆین لەچاو مانگی رابردوو زیاتر لە ٣٠ ھەزار دۆلار دابەزیوە

2021-05-22   |  
بتکۆین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای ئەوەی نرخی یەک بتکۆین لە ١٤ی نیسانی ئەمساڵ سەر و ٦٤ ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تۆمار کرد، لەسەرەتای مانگی ئایارەوە نرخی دراوی گریمانەیی بتکۆین رووی لە دابەزین کردووە و، لە نوێترین دەرخستەشدا نرخی یەک بتکۆین بە ٣٤ ھەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی پێگەی (کوین مارکێت کاب)کە ھەڵدەستێ بە ھەژمار کردنی ناوەندی ژمێرەی نرخ لە ٢٠ سەکۆی ئاڵوێری جیھاندا،بەھای بتکۆین بە رێژەی ١٤.٣٤% دابەزیوە لە جیھاندا.
دراوی گریمانەیی بتکۆین لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن (ساتوشی ناکامۆتۆ)ەوە خرایە روو، لە سەرەتادا بتکۆینێک تەنھا بە ٧ سەنت بوو،بەڵام لە مانگی ناوەراستی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەھۆی پشتگیری ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیای تسێلا نرخی یەک بتکۆین نزیکەی ٦٥ ھەزار دۆلاری تۆمار کرد ، بەڵام لە ئێستا نرخی یەک بتکۆین لەچاو مانگی رابردوەوە زیاتر لە ٣٠ ھەزار دۆلار دابەزیوە .