تووشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نیویۆرک ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

2021-12-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئاماری ڕۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە نیۆیۆرک ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد.

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕۆژی ھەینی لە ویلایەتی نیویۆرک زیاتر لە ٢١ ھەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ئەوەش بۆ یەکەمجارە ئەو ژمارە زۆرە لە نیویۆرک لە ڕۆژێکدا تووشی ڤایرۆسەکە بن. ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لە نیویۆرک لە ناوچەکانی تری ئەمریکاش کۆرۆنا بە خێرایی لە پەرەسەندندایە.


لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا، ٥١ ملیۆن و ٦١٠ ھەزار و ٢٨١ کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٨٢٦ ھەزار و ٧١٩ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.