وەزیری نەوتی عێراق: پلانمان ھەیە لە رۆژێکدا هەشت ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەم بھێنین

2021-12-12   |  
بەرھەمھێنانی نەوت عێراق هەشت ملیۆن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"ئیحسان عەبدولجبار" وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، پلانیان ھەیە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە رۆژێکدا بگەیەننە هەشت ملیۆن بەرمیل.

"ئیحسان عەبدولجەبار" لە میانی کردنەوەی پڕۆژەیەکدا لە "میسان" ئەوەی خستە ڕوو، دەیانەوێت ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بگەیەننە ٨ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و بەرھەمھێنانی بڕی غازیش لە کێڵگە نەوتییەکان زیاد بکەن.
وتیشی ھەموو ئەو پلان و پڕۆژانەی کۆمپانیاکانی نەوت جێبەجێی دەکەن دوو ئامانجی ھەیە، ئەوانیش زیادکردنی بەرھەمی نەوتی خاوە لە چەند ساڵی داھاتوودا لەگەڵ وەبەرھێنان لەو بڕە غازەی کە لە کێڵگەکانی نەوت بەرھەم دەھێنرێت.