نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دابەزی

2021-04-22
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی سێدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو سەروو ٧٠ دۆلاری تۆمارکرد، جارێکی تر نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی و، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا یەک دۆلار و ٦ سەنت دابەزی و بە ٦٥ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوە کرا و، نەوتی خاوی تەکساسیش بە ٦١ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی وزەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەیان ٥٩٤ ھەزار بەرمیل زیاتری بۆ گەنجینەکانی دابینکردووە و لە سەر ئاستی ناوخۆی ئەمریکاش قەبارەی بەرھەمی بەنزینیشی بۆ ٩ ملیۆن و ٩٣٠ ھەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرز زیاد کردووە.