پەلامارەکانی داعش ترسی لای دانیشتوانی گوندەکانی مەخمور دروستکردووە

2021-12-04
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پەلامارەکەی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر گوندی خدرجیجەی بناری چیای قەرەچووغ لە سنوری قەزای مەخمور ترس و دلەراوکێی لای دانیشتووانی گوندەکانی ناوچەکە دروست کردووە، دانیشتووانی گوندەکە و کەس و کاری قوربانیانی دەستی داعش لە ناوچەکە دەلێن ئەگەر ھێزێکی تۆکمەی پێشمەرگە لە ناوچەکانیان جێگیر نەکەن ناچارن گوندەکانیان جێ بھێلن و دووبارە ئاوارە ببنەوە.