بڕیارە کاروانێکی تری کۆچبەرانی سنوری نێوان بێلاروس و پۆڵەندا بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق، حەوتەمین کاروانی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لە سنورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و ھەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان نزیکەی ٤٣٠ کۆچبەرە.
بە پێی زانیارییەکان ناو تۆمارکردن بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقین بەردەوامە، بە پێی ئامارەکانیش تا ئێستا زیاتر لە ٢ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر گەڕاونەتەوە کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.