بلینکن: جددی نەبوونی ئێران بووە ھۆی درێژەکێشانی دانوستانەکانی ڤیەننا

2021-12-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، جددی نەبوونی ئێران بووەتە ھۆی درێژەکێشانی دانوستانەکانی ڤیەننا.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەرکەوت ئێران جددی نییە لە پابەندبوون بە بەڵێنەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بەو ھۆیەشەوە کۆتاییان بە خولی حەوتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا ھێناوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ سەرجەم ھاوبەشەکانیان لە پەیوەندیدان و لەسەر ئەو پرسە بە وردی ڕاوێژ دەکەن.


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەی ڕێگە بە ئێران نادات لە ڕێی دواخستنی دانوستانەکان و بەفیڕۆدانی کات، پەرە بە بەرنامەی ئەتۆمیی بدات و ئەگەر دیپلۆماسییەت شکست بھێنێت، واشنتن بژاردەی تر دەگرێتەبەر.