بایدن: بڕیارەکانی پوتن ڕەوشی ئۆکراین ئاڵۆزتر دەکات

2021-12-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە ڕووبەڕووبوونەوەی بڕیارەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین دەکاتەوە.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە بارەی ئەو ڕەوشەی لە ئۆکراین ھاتووەتە پێش، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و ھاوپەیمانە ئەوروپییەکانیان بەردەوام لە پەیوەندیدان.


ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکانی ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ڕەوشی ئۆکراین ئاڵۆزتر دەکات و مایەی نیگەرانییە، بۆیە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانێکە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دەستوەردانی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکراین بگرێت.


بایدن ڕاشیگەیاند، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر ئەو بابەتە دەکەن