حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لە ٣٨ وڵات تۆمارکراوە

2021-12-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی ڕایگەیاند، لە ٣٨ وڵاتی جیھان حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن تۆمارکراوە و دەشڵێت، ئۆمیکرۆن زوو بڵاودەبێتەوە بەڵام پێویست بە ترس ناکات.

ماریا ڤەنکەرخوف بەرپرس لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە زیادبووندایە و تا ئێستا لە ٣٨ وڵاتی جیھانەوە ڕاپۆرتیان لە بارەی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی ئەو ڤایرۆسە نوێیە پێگەیشتووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی توێژینەوەکان ئۆمیکرۆن لە پەرەسەندنی خێرادایە، بەڵام پێویستە بزانن ئەو ڤایرۆسە بەراورد بە جۆری دەلتا، خێراتر دەگوازرێتەوە یاخود نا.


سەمیە سوامیناس یەکێک لە زانا بە ناوبانگەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانییش ڕایگەیاندووە، ھەرچەندە ئۆمیکرۆن زۆر بە خێرایی بڵاوددەبێتەوە، بەڵام پێویست ناکات خەڵک ھەست بە ترس بکات و ڕێگەی ڕاست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا جێبەجێکردنی ڕێکارەکانە نەک ترس.