ئەمریکا نیگەرانە لە بەردەوامیی پەلامارەکانی داعش لە عێراق

2021-12-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا نیگەرانە لە بەردەوامیی پەلامارەکانی داعش لە عێراق و پابەندبوونی بە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان دووپاتدەکاتەوە.

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پرسەنامەی ئاڕاستەی خێزانی قوربانیانی پەلامارەکانی ئەم دوایایینەی داعش کردووە لە مەخمور کە بەھۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە و ھاوڵاتی شەھید بوون و ڕایگەیاندووە، واشنتۆن نیگەرانە و ئیدانەی بەردەوامیی پەلامارەکانی داعش دەکات لە عێراق.


پابەندیشە بە ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و تەواوی ھێزە ئەمنییەکانی تری عێراق کە بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپە تیرۆریستییە.