تەندروستی جیھانی: ئۆمیکرۆن زوو بڵاودەبێتەوە بەڵام پێویست بە ترس ناکات

2021-12-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، ئۆمیکرۆن زوو بڵاودەبێتەوە بەڵام پێویست بە ترس ناکات.

سەمیە سوامیناس، یەکێک لە زانا بەناوبانگەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، ئۆمیکرۆن زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە بەڵام پێویست ناکات خەڵک ھەست بە ترس و تۆقین بکەن.


ئاماژە بەوەش دەکات، ڕێگای ڕاست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا جێبەجێکردنی ڕێکارەکانە نەک ترس، چونکە ڕەوشی ئێستا جیاوازە لە ساڵی ڕابردوو کە زانیاری کەم لە بارەی کۆرۆناوە ھەبوو، بە تایبەت کە ئێستا جیھان خاوەن ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایە.