یۆنامی داوای پتەوکردنی ھەماھەنگییەکان بۆ شەڕی داعش دەکات

2021-12-03   |  
نەتەوەیەکگرتوەکان عێراق داعش
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەروەھا نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق پەیامێکی لەبارەی پەلامارەکەی داعش بڵاوکردەوەو داوا دەکات ھەماھەنگییەکان بۆ شەڕی داعش بەھێزتر بکرێن.

یۆنامی لەپەیامەکەیدا سەرخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەھیدانی پەلامارەکەی شەوی رابردووی سنوری قەرەچووغ دەکات و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت، ھەروەھا پتەوکردنی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکان بۆ شەڕی ئێستای داعش بە پێویست دەزانێت.