کۆمیسیۆن وەڵامی مەکتەبی سیاسی پارتی دایەوە

2021-12-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمیسیۆن، وەڵامی مەکتەبی سیاسی پارتی دایەوە و ڕایگەیاند، لایەنگری ھیچ لایەنێک ناکەن، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لایەنگری ھیچ لایەنێک ناکەن و ھیچ کەسایەتییەکیش کاریگەری لەسەر کۆمیسیۆن نیە لە ھەر ئاست و پێگەیەکدا بێت.

ڕاشیگەیاند، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەری پاڵپشتی سەربەخۆیی و دامەزراوەیی کۆمیسیۆنن و دەستوەردانیان لە کارەکانی کۆمیسیۆندا نەکردووە.


کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، بە ھیچ جۆرێک کاتی تانەدان لە ئەنجامەکان درێژ نەکراوەتەوە و کەسیش ئەو دەسەڵاتەی نەبووە ئەو کارە بکات، بەڵکو تەنھا لە کاتی دیاریکراودا تانە لە ئەنجامەکان دراوە و ئەمەش بە پێی ڕێکارە یاساییەکان کراوە.