داوا دەکرێت ڤاکسین کردن لە ئەوروپا بکرێت بە ناچاری

2021-12-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێت، کاتی ئەوە ھاتووە یەکێتی ئەوروپا بیر لەوە بکاتەوە ڤاکسین کردن بکاتە ناچاری.

ئورسولا ڤون دیرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا سێیەکی دانیشتووانی یەکێتی ئەوروپا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، ئێستاش بەھۆی سەرھەڵدانی جۆری نوێی کۆرۆناوە کاتی ئەوە ھاتووە یەکێتییەکە ڤاکسین کردن بکاتە ناچاری و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.


ئەو لێدوانەی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لەکاتێکدایە کە نەمسا لە مانگی شوباتی ساڵی داھاتووەوە پێدانی ڤاکسین دەکاتە ناچاری و ئەڵمانیاش تاوتوێی دەکات و لە یۆنانیش ڤاکسین کردن بۆ کەسانی سەروو ٦٠ ساڵ دەکرێتە ناچاری.