ئیسرائیل: بۆ رێگەگرتن لە ئەتۆمیی ئێران ھەموو ھەنگاوێک دەگرینەبەر

2021-12-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل رایگەیاند، بۆ ئەوەی رێگە نەدەن ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات، ھەموو ھەنگاوێک دەگرنەبەر.

ئامیکام نۆرکین فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل رایگەیاند، ھەرچەندە لە سیاسەتی روبەڕوبونەوەی ئێران ھەندێک جار ھەڵە دەکەن، بەڵام رۆژ بەڕۆژ باشتر دەبن. 


جەختی لەوەشکردەوە، ھەر کارێک پێویست بکات ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم نەگات.


ئەم لێدوانەی نۆرکین پاش ئەوە دێت کە میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، چەند رۆژ پێش ئێستا فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ تاوتوێکردنی ھەڕەشەکانی ئێران و چۆنیەتی روبەڕوبونەوەی ئەو ھەڕەشانە لە فلۆریدا کۆبوونەتەوە.