كۆمیسیۆنی: ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆتایین و قابیلی ناتەلێدان نین

2021-12-01   |  
هەڵبژاردنەكانی عێراق تانەلێدان دادگای فیدراڵی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو ئەنجامانەی راگەیەندراون كۆتایین و قابیلی تانەلێدان نین، ئەمڕۆش ناوی كاندیدە سەركەوتووەكان دەنێرنە دادگای فیدراڵی بۆ پەسەندكردنیان.

"جومانە غەلای" وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، بڕیاری دەستەی دادوەری سەبارەت بە ئەنجامەكان و تانەكان كۆتاییە و پێداچوونەوە بە تەواوی وردەكاری تانەكان كراون و چیتر هیچ لایەنێك مافی تانەدانی لەسەر ئەنجامەكان نییە. 
"جومانە غەلای" وتیشی ئەمڕۆ كۆمیسیۆن ناوی كاندیدە سەركەوتووەكان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنێرێتە دادگای فیدراڵی بە مەبەستی پەسەندكردنیان، هاوكات ناوی سەرنەكەوتووەكانیش لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەند دەكرێن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر پیشە و كارەكانی خۆیان.