بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

2021-12-01
لیرەی تورکی دۆلاری ئەمریکی دابەزین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە دابەزین، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش رایدەگەیەنێت، تاکو پێش ھەڵبژاردن کە بڕیارە ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەبچێت، نرخی سوود دادەبەزێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، جارێکی تر بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمارکرد و یەک دۆلار بەرامبەر ١٣.٤٦ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەپێی ئامارێکیش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا، لیرەی تورکی ٤٥٪ی بەھاکەی بەرامبەر دۆلار لە دەستداوە .
ھاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند، تاکو پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا، کە بڕیارە  ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەبچێت، نرخی سوود دادەبەزێت، ئەوەش ھۆکار دەبێت بۆ چاکبوونی بەھای لیرە و ھەڵاوسانی ئابووری لە تورکیا.