نرخی یەک بەرمیل نەوت لە سەرو ٧١ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

2021-12-01
نرخی نەوت بازاڕەکانی جیھان سەرو ٧١ دۆلار
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان بەردەوامە لە دابەزین، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیھان لە سەرو ٧١ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی سێ شەممە، بەھۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا ناسراو بە "ئۆمیکرۆن"، نرخی نەوتی خاوی برێنت ٦٪ی بەھاکەی لە دەستدا و بۆ خوار ٧٠ دۆلار دابەزی،
بریارە ئەمرۆ وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی ئۆپیک کۆببنەوە و  تاوتوێی جێبەجێکردنی رێکاری پێویست بۆ رێگری لە دابەزینی نرخی نەوت و رێژەی نەوت لە بازاڕەکان بکەن.