تەندروستی جیھانی: قەدەغەکردنی گەشت رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن ناکات

2021-12-01   |  
رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئۆمیکرۆن قەدەغەکردنی گەشت
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایدەگەیەنێت، قەدەغەکردنی گەشت رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن ناکات.

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رێنمایی دایە ئەو کەسانەی مەترسی توشبوونیان ھەیە یاخود ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لەگەڵ ئەوانەی سەروو تەمەن ٦٠ ساڵن، گەشت بۆ ئەو ناوچانە نەکەن کە مەترسی کۆرۆنای "ئۆمیکرۆن"یان لەسەرە،  تەندروستی جیھانی راشیگەیاند، قەدەغەکردنی گەشت رێگری ناکات لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە. 

 لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا تا ئێستا، ٥٦ وڵات رێکارەکانیان سەبارەت بە گەشتکردن چڕکردۆتەوە، کە بۆ یەکەمین جار لە ئەفریقای باشور بڵاوبۆوە و دواتر گەیشتە وڵاتانی ئەوروپا.