بەھۆی رەشەبا و باھۆز لە تورکیا پێنچ کەس گیانیان لەدەستداوە
2021-12-01
|
تورکیا رەشەبا و باھۆز
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
بەھۆی ئەو رەشەبا و باھۆزەی چەند رۆژێکە رووی لە تورکیا کردووە، تا ئێستا پێنچ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٦٠ کەس برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئاشکرایکردووە، لە ئەنجامی رەشەبا و باھۆزەی چەند رۆژێکە ناوچەی دەریای مەڕمەڕەی باکوری خۆرئاوای وڵاتەکەی گرتۆتەوە، تا ئێستا ٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان و ٦٣ حاڵەتی برینداربون تۆمار کراوە، جگە لە زیانە گیانییەکان چەندین بینا روخاون و چەندین دارو دروخت ھەڵکەندراون.
زریانی "لیبیچیۆ" لە رۆژی دوو شەممەوە رووی لە ناوچەی دەریای مەڕمەڕەی باکوری خۆرئاوای تورکیا کردوە و خێرایی"با" لەو ناوچەیە گەیشتۆتە ١٣٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا .
|