دادگایەکی ئەڵمانیا تیرۆریستێکی داعش بە تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان سزادا
2021-11-30
|
دادگایەکی ئەڵمانیا تیرۆریست داعش
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
دادگایەکی ئەڵمانیا تیرۆریستێکی داعش بە تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان سزادا .
بەپێی راگەیەنراوێکی دادگای فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا، تیرۆریستێکی داعشی بە رەگەز عێراقی، بە تاوانی بەشداریی لە جینۆسایدی ئێزدییەکان دادگایکردووە و سزای ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنراوە، ئەوەش یەکەم دادگایکردنی جیھانییە لەسەر تاوانبارانی جینۆسایدی ئێزدییەکان بەڕێوەبچێت.لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، ئەو تیرۆریستەی دادگایی کراوە ناوی "تەھا جومەیلی"یە و تەمەنی ٢٩ ساڵە و خەڵکی عێراقە، لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و بە تاوانی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و قاچاخچێتی مرۆڤ تاوانبار کراوە.
|