پرسی کۆچبەران ناکۆکی دەخاتە پەیوەندیەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا

2021-11-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پرسی کۆچبەران ناکۆکی دەخاتە پەیوەندیەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ھۆشداری بە بەریتانیا دەدات و دەڵێت، پێویستیان بە ڕێککەوتن ھەیە لە بارەی کۆچبەرانەوە.

جیڕاڵد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، پێویستیان بە ڕێککەوتنی نوێ ھەیە لە نێوان یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا بۆ ڕاگرتنی لێشاوی کۆچبەران و لەو بارەیەوە فەڕەنسا ئامادەی دانوستانە لەگەڵ بەریتانیا و سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا نامەیەکی ئاڕاستەی ھاوتا بەریتانیایەکەی کردووە.


ڕاشیگەیاند، پێویستە بەریتانیا سەرکێشیە ئابووریەکانی بۆ ڕاکێشانی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی سنووردار بکات.


ناوەڕاستی ھەفتەی ڕابردوو، بەلەمێکی کۆچبەران بە نزیکەی ٣٣ سەرنشینەوە لە کەناڵی ئینگلیز لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا ژێرئاو کەوت و نزیکەی ٣٠ کەسیان گیانیان لە دەستدا کە زۆرینەیان کورد بوون.