کۆشکی سپی: ئامانجی ئەمریکا پابەندبوونی تەواوەتی ئێرانە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

2021-11-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
خولی حەوتەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە "ڤییەننا" دەستی پێکرد، کۆشکی سپیش دەڵێت، ئامانجی ئەمریکا پابەندبوونی تەواوەتی ئێرانە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

"جین ساکی" وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامانجی ئەوەیە ئێران پابەندبوونی تەواوەتی خۆی بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ دووپاتبکاتەوە.


وتیشی، ئاماژەکان لەلایەن ئێرانەوە دڵخۆشکەر نین، چونکە ھەڵگرتنی سزاکانی دەوێت بێ بەرامبەر.