ڕەوتی سەدر داوا لە لایەنە ناڕازییەکان دەکات ئەنجامی ھەڵبژاردن قبوڵ بکەن

2021-11-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕەوتی سەدر داوا لە لایەنە ناڕازییەکان دەکات ئەنجامی ھەڵبژاردن قبوڵ بکەن و ھەڵوێستی خۆیان یەکلا بکەنەوە.

"عیسام حسێن" سەرکردە لە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، پێویستە لایەنە ناڕازییەکانی ئەنجامی ھەڵبژاردن و دەرھاویشتەکانی پڕۆسەکە قبوڵ بکەن، چونکە تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەکی ڕوونیان سەبارەت بە ناشەفافی ھەڵبژاردنەکە نەخستووەتەڕوو.


وتیشی، دەبێت ئەو لایەنە ناڕازییانە ھەڵوێستیان لەسەر پڕۆسەی سیاسی بە بەشداری کردن یاخود ئۆپۆزسیۆن بوون یەکلا بکەنەوە، چونکە تا ئێستا ھەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە و ڕوونیان ڕانەگەیاندووە و بەشێکیان ھەڕەشەی بایکۆت کردن دەکەن.