ئەمڕۆ عێراق کاروانێکی تری کۆچبەران لە بێلاروسەوە دەگەڕێنێتەوە

2021-11-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نزیکەی ھەزار و ٩٠٠ کۆچبەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لە سنوری بێلاروس گەڕاونەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆش کاروانێکی تری کۆچبەران بگەڕێنەوە.

"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر داوای خۆیان لە بێلاروسەوە گەڕاونەتەوە گەیشتووەتە ھەزار و ٨٩٤ کۆچبەر، گەشتەکانیش بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرەکانی تر بەردەوامە.


وتیشی، کۆی ئەو کەسانەی  تا ئێستا خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٠٠٠ کۆچبەری عێراقی چاوەڕوانیش دەکرێت ژمارە زۆر زیاتر ببێت.


ھاوکات "عەلی عەباس جیھانگیر" وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ھێڵی ئاسمانی عێراقی دوایین گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی سەر سنوری بێلاروس و پۆڵەندا ڕێکدەخات، تەواوی تێچووی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەش لەسەر حکومەتی عێراقە.