پارێزەرانی سەدە: تورکیا سزای نوێی بەسەر ئۆجالاندا سەپاندوە

2021-11-29   |  
پارێزەرانی"ئۆجالان" باکوری کوردستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پارێزەرانی"ئۆجالان"دەڵێن، سزای نوێ بەسەر "عەبدوڵا ئۆجالان"دا سەپێنراوە.

بەپێی ھەواڵێکی میدیاکانی باکوری کوردستان، ھەفتەی رابردوو پارێزەرانی نووسینگەی پارێزەرانی سەدە سەردانی داواکاری گشتیی بۆرسایان کردووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیداری بەپەلە لەگەڵ "عەبدوڵا ئۆجالان"رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەڵام رێگەیان پێنەدراوە.

پارێزەرانی سەدە ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە، ھەشت مانگە ھیچ زانیارییەکیان لەبارەی"ئۆجالان"ەوە دەستنەکەوتووە و داوا دەکەن، کۆتایی بەوە بھێندرێت کە ھیچ زانیارییەک لەبارەی "ئۆجالان"ەوە بەدەستناھێنن.

پارێزەران ئاشکرایانکردووە، دوای سەردانیکردنیان بۆ داواکاری گشتیی بۆرسا، بۆیان دەرکەوتووە دووسزای نوێ بەسەر ئۆجالاندا سەپێندراوە، یەکێک لە سزاکانیش قەدەغەی دیدارە بۆ ماوەی شەش مانگ، کە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بڕیاری لەسەردراوە، ھاوکات لە مانگی ئابی ئەمساڵیش سزایەکی نوێی بەسەردا سەپێندراوە کە " بێبەشکردنییەتی" لە دیدار و چاوپێکەوتن.