رەشەبایەكی بەهێز زیانێكی گەورەی گەیاندووە بە چەند شارێكی توركیا و ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.
والی ئیسانبۆل لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە ، رەشەبایەكی بەهێز شاری ئیستانبۆل وبورسا و ئیزمیر و كۆجائەلی و چەند ناوچەیەك گرتووتەوە و بە پێی ئەنجامی سەرەتایی تا ئێستا پێنچ كەس لە ئیستانبۆل و زۆنگولداك گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەكی زۆر بریندارهەیە و زیانێکی زۆری ماددی هەبووە.
بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی توركیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە ، خێرایی رەشەباكە لە نێوان ١٠٠ بۆ١٣٠ كیلومەتر لە سەعاتێكدا بووە.