وەزارەتی کۆچی عێراق: زیاتر لە ١٨٠٠ کۆچبەر لە سنوری بێلاڕوس و پۆڵەندا گەڕێندراونەتەوە

2021-11-29   |  
عێراق کۆچبەران بێلاڕوس و پۆڵەندا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سبەینێ عێراق دوایین گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی سەر سنوری بێلاڕوس و پۆڵەندا رێکدەخات، کە زۆرینەی ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە خەڵکی ھەرێمی کوردستانن.


“عەلی عەباس جیھانگیر” وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ ھێڵی ئاسمانی عێراقی دوایین گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی سەر سنوری بێلاڕوس و پۆڵەندا رێکدەخات، وتیشی، تەواوی تێچووی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە لەسەر حکومەتی عێراقە و خۆبەخشانەیە، کۆی گشتی ئەو عێراقییانەشی دەیانەوێت بگەڕێنەوە زیاتر لە ٣ ھەزار کەس دەبێت کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وتیشی، تا ئێستا زیاتر لە ھەزار و ٨٠٠ ھاووڵاتی عێراق کە لەو سنورە گیریان خواردبوو، گەڕێندراونەتەوە.