وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٠ نزیکەی نزیکەی ٢٢٠ ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی عێراق کراوە و لەمساڵیشدا ژمارەکە زیاتر بووە.
بریکاری سەرەکی کۆمپانیای توێتا لە عێراقیش دەڵێت، بریکارە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبیل لە عێراق، ئامادەییان نیشانداوە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و بەپێی خواست و پێداویستی ئۆتۆمبیل ھاوردە بکەن.