تا ئێستا ١٥٠٠ کۆچبەر لە بێلاروسەوە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق

2021-11-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تا ئێستا ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر لە بێلاروس گەڕاونەتەوە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش دەڵێت، ناو تۆمارکردن بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران لە سنوری بێلاروس بەردەوامە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر لە سنوری بێلاروس و پۆڵەندا بە چەند گەشتێکی جیاواز و لە چەند کاتێکی جیاوازدا گەڕێنراوتەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، گەشتەکانی گەڕانەوەی کۆچبەرانیش بەردەوامە.


بە پێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە، نزیکەی ٨ ھەزار کۆچبەری عێراق و ھەرێمی کوردستان کە ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقین لە سنوری بێلاروس و پۆڵەندا گیریان خواردووە و بەشێکیشیان لە کەمپەکان جێگیرکراون، بەڵام بەھۆی وەڵام نەدانەوە و خراپی ڕەوشی کۆچبەران لەو سنورە، لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە بەشێکی ئەو کۆچبەرانە ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێر و بەغدادەوە بگەڕێنرێنەوە.