سەرجەم رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکان ئازاد کران

2021-11-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان رایگەیاند، بەھەوڵی قوباد تاڵەبانی سەرجەم ئەو رۆژنامەنوسان ئازاد کران کەلە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون.

کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانی خوێندکارانی سلێمانی و شارو شارۆچکەکانی ترو پاشان گۆڕینی رێچکەی خۆپیشاندان بەرەو ئاقاری توندو تیژی و سووتاندنی بارەگاو فەرمانگەکان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ھاوکارو خەمخۆری ھەمیشە لەسەر خەت بوە.


وتیشی، پاش دەستگیرکردنی ژمارەیەک رۆژنامەنووس و دەستبەسەراگرتنی کەلوپەل و پێداویستەکانیان ئەمڕۆ ٢٥/١١/٢٠٢١ بەھەوڵ و ھاوکاریەکانی قوباد تاڵەبانی سەرجەمیان ئازاد کران.