نرخ بەرمیلێک نەوتی خاو دوو دۆلار بەرز بوەوە

2021-11-23
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی جیھاندا جارێکی تر بەرزبوونەوەی تۆمار کرد .

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت دوو دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتوەتە ٨٢ دۆلار، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس یەک دۆلار و ٨٠ سەنت بەرز بوەتەوە و گەیشتوەتە ٧٨ دۆلار و ٦٠ سەنت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاندووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بریاریداوە نەوتی ئەمبارکراوی ستراتیژی ئەمریکا بە ھەماھەنگی لەگەڵ وڵاتانی تر کەم بکاتەوە ئەویش بە ئامانجی دابەزاندنی نرخەکەی لە بازارەکانی جیھاندا