بۆردی پێکھاتەکانی یەکێتی و ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە کەرکوک کۆدەبنەوە

2021-05-18
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی و پێشێلکارییەکان بەرامبەر مافی مرۆڤ لە کەرکوک و دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ چارەسەری کێشەکان، بۆردی پێکھاتەکانی یەکێتی و ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە کەرکوک کۆدەبنەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا ئیدارەی ئێستای کەرکوک چەند بڕیارێکی دەرکرد بۆ زیندووکردنەوەی تەعریب لە شارەکەدا، ئەو بڕیارانەش دژی دەستووری عێراقی فیدراڵن، ئەم تەوەرەش لە کۆبوونەوەکەی نێوان بۆردی پێکھاتەکانی یەکێتی و ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەوڵدەدات ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خەڵکی کەرکوک ئاگادار بکاتەوە.