پەرلەمانی کوردستان یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستیی ھەموار دەکاتەوە

2021-05-18
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پەرلەمانی کوردستان یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستیی ھەموار دەکاتەوە و پۆستی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمیش دەگۆڕێت.

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش، دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێم دەکرێت.


ھاوکات لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا ھەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت و پڕۆژەیاسای ھەمواری دووەمی یاسای یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی لە ھەرێم و پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت.