ئەمریکا ڕاگەیەنراوێک لە بارەی ئاڵۆزییەکانی ئیسڕائیل و فەلەستین ڕەتدەکاتەوە

2021-05-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆ جاری سێیەم لە ھەفتەیەکدا ئەمریکا ڕێگەی نەدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕاگەیەنراوێک لە بارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین بڵاوبکاتەوە و داوا لە ھەردوولا بکات توندوتیژییەکان ڕابگرن و منداڵان و کەسانی مەدەنی بپارێزن.

چەند سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی ئاشکرایانکرد، ڕەشنووسی ڕاگەیەنراوێک کە لەلایەن چین و تونس و نەرویژەوە ئامادەکراوە و دابەشکراوە بەسەر ھەر ١٥ ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پەسەندکردنی، لەلایەن ئەمریکاوە ڕەتکراوەتەوە.


بە وتەی دیپلۆماتکاران، لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی پشێوییەکانی ئیسرائیل و فەلەستین ئامادەکراوە تیایدا داوای ڕاگرتنی بە پەلەی شەڕ کراوە و ڕەخنەشی لە ھەردوولا گرتووە، بەڵام بەھۆی ئاماژە نەکردن بە ھێرشە مووشەکییەکانی حەماس لەلایەن ئەمریکاوە ڕەتکراوەتەوە.