نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ زیاتر لە ٨٣ دۆلار بەرز بوەوە.
ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە رێژەی ١.١٪ بەرز بوەوە و ھەر بەرمیلێک بە ٨٣ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی ئەمریکیش بە رێژەی ٦.١٪ بەرز بوەتەوە و ھەر بەرمیلێک بە ٨٢ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە ھەفتەی رابردوو نرخی نەوت بە رێژەی ٢٪ دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە ٨٦ دۆلارەوە گەیشتە ٨٢ دۆلار.