نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ٨٣ دۆلار دابەزی.
دوای ئەوەی لە ھەفتەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار، چەند رۆژێکە نرخەکەی لە دابەزیندایە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەراورد بەرۆژی یەکشەممە ٢٠ سەنت دابەزیوە و گەیشتوەتە ٨٣ دۆلار و ٥٢ سەنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە بڕی ٣٧ سەنت دابەزیوە و گەیشتوەتە ٨٣ دۆلار و ٢٠ سەنت.
ھۆکاری دابەزینی نرخی نەوتیش بۆ خستنە بازاڕی یەدەگی بەنزین و سۆلاری چین دەگەڕێندرێتەوە.