سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە کەمبوونەوەی داھاتی باج لە سنووری سلێمانی ھۆکارەکەی سیاسی بێت.
ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند: کەمبوونەوەی باج بەھۆی کەمی جووڵەی بازاڕەوەیە، خەڵکیش کە داھاتی نەبێت، کەمتر خۆی لە باج دەدات.
(ئازاد حەمەئەمین)، ڕەتیشیکردەوە دەستێک لە پشت کەمبوونەوەی داھاتی باج لە سنووری سلێمانی و ئیدارەکانی ناوچەکەدا ھەبێت.