پارچە میوزیکی (یار)ی ھونەرمەند زۆزک قەرەداغی بڵاو کرایەوە

2021-10-31
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
موزیکی لەنجەی یار یەکێکە لە پارچە میوزیکەکانی ھونەرمەند زۆزک قەرەداغی بۆ ئامێرەکانی کەمانچە و پیانۆ، سەرەتا ساڵی ٢٠١٢ لە کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا تۆمار کراوە و لەلایەن م. ھەردی مەجیدەوە سەرپەرشتی کراوە. ساڵی ٢٠٢١ تۆماری دووەمیشی لە سلێمانی لەلایەن د. دەرون سەعیدەوە ئەنجام دراوە.

ئەم پارچە موزیکە بە شێوەیەکی ئەکادیمی داڕێژراوە و مۆرک و ڕیتمی کوردی  تایبەت بە موزیک دانەر لەخۆدەگرێت و کلیپەکە لە ھاوینە ھەواری گۆڵێ لەلایەن ئارام غەفورەوە وێنەی گیراوە.