ساڵی ڕابردوو لە پارێزگای ھەولێر ١٥١٤ جار ئاگر کەوتووەتەوە
2021-05-16
|
کوردسات نیوز
ساڵانە لەگەڵ ھاتنی وەرزی ھاوین مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە زیاتر دەبێت، ساڵی ڕابردوو زۆرترین ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە سنوری پارێزگای ھەولێر بووە، بەو ھۆیەوە ھەزار دۆنم زەوی جوتیاران و پوش و پاوان سوتاون، وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێریش دەڵێت، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تیمی گەڕۆکیان داناوە بۆ ئەو شوێنانەی مەترسی ئاگرکەوتنەوەیان لێدەکرێت.
|