داھاتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٦ ملیار دۆلار بووە

2021-10-28
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عێراق مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٩٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووە و داھاتەکەشی زیاتر لە ٦ ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کۆمپانیای سۆمۆ لە مانگی ڕابردوودا ٩٢ ملیۆن و ٤٢٢ ھەزار و ٤٨٥ بەرمیل نەوتی ھەناردەی وڵاتانی جیھان کردووە و تێکڕای نرخی فرشتنی یەک بەرمیل نەوت ٧٣.٣ دۆلار بووە، کۆی داھاتەکەشی لەو مانگەدا ٦ ملیار و ٧٧٧ ملیۆن و ١٣٤ ھەزار دۆلار بووە.