ئەردۆغان: سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد ناکرێت

2021-10-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەردۆغان سەڵاحەدین دەمیرتاش بە تیرۆریست ناو دەبات و دەڵێت ئازادی ناکەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لە خەمی ئەوەدایە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان دەربکات، بەڵام با ھەمووان دڵنیا بن، دادگا چی بڕیارێک دەربکات ھەر ئەوەیە و دەمیرتاش ئازاد ناکرێت.


ئەردۆغان دەمیرتاشی بە تیرۆریست ناو برد و وتی، کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ دەمیرتاشی "تیرۆریست"دا ھاوکارە و یەک ئامانجیان ھەیە و شەرمیش ناکات لەو کارەی دەیکات.


سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە لە چواری تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دەستگیرکرا و سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئازاد نەکراوە.