د.هێرش حەیدەر: پێویستە هاووڵاتیان ڤاكسین وەربگرن

2021-10-23   |  
کۆرۆنا ھەرێم
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئامارەكانی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندایە، سەرپەرشتیاری تیمی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆناش لە سلێمانی دەڵێت، نەخۆشخانەكان و تەختی چاودێری چڕ بەرەو پڕبوون دەڕوات.

د.هێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری تیمی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، ئامارەكانی توشبووانی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە، بەراورد بە دوو هەفتەی رابردووش، توشبووانی كۆرۆنا چەند هێندە زیادیكردوە، بەو هۆیەشەوە نەخۆشخانەكان و تەختی چاودێری چڕ بەرەو پڕبوون دەڕوات. وتیشی، پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و دوور بكەونەوە لە شوێنە قەرەباڵغەكان و ڤاكسینیش وەربگرن.