زۆرترین توندوتیژی دژی ژنان لە هەولێر ئەنجامدراوە

2021-10-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئاژماری توندوتیژییەكانی بەرامبەر بە ژنان بۆ مانگی ئابی 2021 بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیەکانی دژی ژنان و خێزان، ئاماری مانگی ئابی ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە، لە شارەکانی ھەرێم ھەزار و ٦٠٧ سکاڵا تۆمارکراوە، کە زۆرترین سکاڵا لە ھەولێربووە ، ھەروەھا لەو ماوەیەدا ٣ حاڵەتی کوشتن و ٣ خۆکوشتن و ٤ حاڵەتی سوتان و ٩ حاڵەتی دەستدرێژی تۆمارکراوە.
ھەر بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیەکانی دژی ژنان و خێزان ، توندوتیژییەکان بەراوورد بە مانگی تەمموزی رابردوو زیادیان کردوە، لە مانگی تەمموزدا یەک حاڵەتی کوشتن و ٥ خۆکوشتن و ٣ سوتان و ٨٧١ سکاڵا تۆمارکراوە.