دارایی عێراق شایستەی جوتیاران بۆ ئەمساڵ خەرج دەکات

2021-10-23   |  
عێراق جوتیاران شایستە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی ١٥٠ ملیار دینار تەرخان دەکات بۆ شایستەی جوتیاران لە ئەمساڵدا.

عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی ١٤٩ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دیناری بۆ شایستەی جوتیارانی تەرخان کردووە بۆ ئەمساڵ کە بەروبوومەکانیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەرگیراوە.
وتیشی، لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بۆئەوەی ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و لە داھاتوویەکی نزیکدا بەسەر جوتیاراندا دابەش بکرێت.