فالح فەیاز: پێویستە لە چوارچێوەی یاسادا رەخنە لە كۆمیسیۆن بگیرێت

2021-10-23   |  
حەشدی شەعبی هەڵبژاردنەكانی عێراق رەخنە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی داوا دەكات لە چوارچێوەی یاسادا رەخنە لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بگیرێت.

فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، پێویستە هەموو ئەو رەخنە و ناڕەزاییانەی ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكرێن لە سەر ئەنجامەكان و كۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەنها لەچوارچێوەی یاسادا بێت، نەك بۆ موزایەدەی سیاسی و خۆدەرخستن و درووستكردنی ئاژاوە و كێشە بۆ كارەكانی كۆمسیۆن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، حەشدی شەعبی هێزێكی رەسمییە و ئەركی پارستنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراتییە لە عێراق، هیچ هێز و لایەنێكیش ناتوانێت لەدەرەوەی چوارچێوەی یاسا قسەی لەسەر بكات یان كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بكات.