لەسەر سنوری بێلاروسیا بازرگانی بە کۆچبەرە عێراقییەکانەوە دەکرێت

2021-10-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
حکومەتی پۆڵەندا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەسەر سنوری بێلاروسیا، ١٤ قاچاغچی دەستگیر دەکات.

ھێزەکانی پاسەوانی سنوری پۆڵندا ڕایگەیاند، لەسەر سنوری وڵاتەکەیان لەگەڵ بێلاروسیا، (١٤) قاچاغچیان دەستگیرکردووە کە بازرگانیان بە کۆچبەرانی عێراقییەوە کردووە و ھەوڵیانداوە بە نایاسایی بیانپەڕێننەوە بۆ سنورەکانی بێلاروسیا، کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.


سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە، لەناو باندەکە کەسێکی ئەڵمانی ھەبووە و ئەوانی تر (سوری و ئێرانی و ڕۆمانی و جۆرجی) بوون.