بانکی نێودەوڵەتی: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ھەڕەشە بۆ گەشەی ئابوری دروست دەکات

2021-10-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بانکی نێودەوڵەتی ھۆشداریی دەدات بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی و بە ھەڕەشە بۆ سەر گەشەی ئابووری جیھان وەسفی دەکات.

گەورە شارەزایانی ئابووری لە بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، ھەڵکشانی خێرای نرخی نەوت، ھەڕەشە بۆ سەرھەڵدانی ھەڵاوسان لەسەر ئاستی جیھان دروست دەکات و ئەگەر بەو شێوەیەش بەردەوام بێت کاریگەریی لەسەر گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە دروست دەکات کە وزە ھاوردە دەکەن.


ئەوەش لە کاتێکدایە پێشبینی کرابوو تا کۆتایی ئەم ساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بگاتە ٧٠ دۆلار، بەڵام تا ئێستا گەیشتووەتە، نزیکەی ٨٦ دۆلار.